سەردانی کردنی چەمچەماڵ
📅 2024/12/16

سەردانی کردنی چەمچەماڵ

چەمچەماڵ

دەربارەی پڕۆژەکە

لە بەرواری ١٦\١٢\٢٠٢٤ خاتوو شنیار ئەنوەر و تیمەکەی سەردانی چەمچەماڵیان کرد، لە چوارچێوەی کەمپینی سوپاسگوزاری و پڕۆژەی هێزی سەوز، سەرەتا تیمی پڕۆژەی هێزی سەوز سەردانی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریان کرد لە چەمچەماڵ، لەوێ بە نوێنەرایەتی خاتوو شنیار هەستان بە دابین کردنی فەرش و پۆدیۆم بۆ بەڕێوبەرایەتییەکە کە لە کاتی بانگەشەدا بەڵێنی پێدابوون، دواتر حاکم ڕمەک قایمقامی چەمچەماڵ و تیمێک سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان کرد بە مەبەستی سوپاسکردنی خاتوو شنیار لە پای هەوڵ و ماندوو بونەکانی بۆ خزمەتی چەمچەماڵ و بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی بەرزنرخاند .

سەردانی دواتر بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفال بوو بۆ لای بەڕێز کاک هابیل، بە مەبەستی سوپاسکردنی بەڕێزیان کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوکار بوە، لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا خاتوو شنیار وەڵامی ئەو ئیمێلەی جۆبایدن ی گەیاندە دەستی کاک هابیل کە پەیوەست بوو بە بابەتی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئەنفال، کاک هابیل سوپاسی خاتوو شنیاری کرد و هەوڵ و ماندووبونەکانی بەرزنرخاند.
یەکێکی تر لە چالاکیەکانی سەردانەکە سوپاس کردنی ڕێکخراوی قەڵای کەمئەندامانی کوردستان بوو، بە دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵیان و سوپاسکردنیان بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانیان، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە خاتوو شنیار و پشتیوانی و هاوکاری خۆیان بۆ خاتوو شنیار دووپاتکردەوە، دواتر سەردانی بەڕێز مەریوانی کەریم ئاغایی کرد بە مەبەستی سوپاسکردنی بەڕێزیان بۆ هاوکاری و پێشنیارەکانی لەسەر کەیسی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئەنفال، هەر لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پێشنیار و بابەتی گرنگ باسکران کە لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێت، وە سوپاسی خاتوو شنیاری کرد لە پای وەفا و سەردانی کردنەوەی.
دواتر سەردانی کەسایەتی شاری چەمچەماڵ بەڕێز کاک عزیز سەفەری کرد، ئەویش بە هەمان شێوە بە مەبەستی سوپاسکردنی بەڕێزیان بوو لە پای هاوکاری کردنیان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەو دانیشتنەشدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پێشنیاری نوێ باس کران کە دەکرێت لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێت.

گالێری پڕۆژەکە

سەردانی کردنی چەمچەماڵ
سەردانی کردنی چەمچەماڵ
سەردانی کردنی چەمچەماڵ
سەردانی کردنی چەمچەماڵ

پڕۆژە پەیوەندیدارەکان

مەراسییمی کردنەوەی خوێندنگای ئازادی

مەراسییمی کردنەوەی خوێندنگای ئازادی

وردەکاری زیاتر...
کردنەوەی مەکتەبی باڕۆیی شەھید

کردنەوەی مەکتەبی باڕۆیی شەھید

وردەکاری زیاتر...
دانانی سۆلەر پەناڵ بۆ مزگەوتی باڕۆیی شەھید

دانانی سۆلەر پەناڵ بۆ مزگەوتی باڕۆیی شەھید

وردەکاری زیاتر...