
📅 2024/11/13
چالاکی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی
سلێمانی
دەربارەی چالاکییەکە
لە بەرواری ١٣\١١\٢٠٢٤ شنیار ئەنوەر و تیمی هێزی سەوز سەردانی ناوبازاڕی سلێمانیان کرد، بەبۆنەی یادی ٢٤٠ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، چەندین چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا، وەک سوپاس کردنی خەڵکی شاری سلێمانی لە پای بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
1 / 3
⏸️
وردەکاری زیاتر
لە ڕێگەی زەرفێکی نامەوە کە نامەیەکی سوپاس گوزاری تێدابوو ، دواتر ١٠ مێز و کورسی و چەتر بەخشرایە ١٠ کاسب کاری دەستگێڕی ناوبازاڕی شاری سلێمانی، خاتوو شنیار ئەنوەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە جێگای ئەو کاسبکارانە هەستا بە فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان، ئامانج لەم چالاکیە بۆ تێگێشتن بوو لە موعاناتەکانی خەڵک و هەستکردن بە کێشە و ئازارەکانیان، هەر لەو ڕۆژەدا ١٠ هێلانە کۆتر لە ١٠ شوێنی جیاوازی بەردەرکی سەرا و ناوبازاڕ و لای باخی گشتی دانران بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و باڵندەکان، یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی سلێمانی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاس نامە بوو بە چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی لەوانە (عومەری کەریم ئاغا، ئەحەی گوڵە، قەیسەری نەقیب) بە مەبەستی ڕێزلێنانیان و نوسینی کورتەیەک لەسەر مێژووی ئەم بەڕێزانە تا نەوەکانی داهاتوو ئاشنا بن بە مێژووی ئەم بەڕێزانە.
لەم چالاکییەدا کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند خاتوو شنیار بەدەر لە چالاکییەکان گوێی لە موعانات و کێشە و گیروگرفتەکانی خەڵک گرت و داواکارییەکانی لێ وەرگرتن کە هەر یەکێکیان کێشە و گرفت و و داواکاری جیاوازی هەبوو .
لەم چالاکییەدا کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند خاتوو شنیار بەدەر لە چالاکییەکان گوێی لە موعانات و کێشە و گیروگرفتەکانی خەڵک گرت و داواکارییەکانی لێ وەرگرتن کە هەر یەکێکیان کێشە و گرفت و و داواکاری جیاوازی هەبوو .
بەروار
2024/11/13
شوێن
سلێمانی
بینینەکان
6
چالاکییە پەیوەندیدارەکان
چالاکییەکانی تری هێزی سەوز

2025/03/19
خەڵاتکردنی بچوکترین ئەندامی ھێزی سەوز
باران بچوکترین ئەندامی ھێزی سەوز ە بەردەوام لەگەڵ دایکی چالاکانە بەشدارە لە چالاکیەکانمان ھەر بۆیە ب...
سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە

2025/04/16
پاککردنەوەی شەقامی سالم تا مەولەوی
رۆژی جیھانی ژینگەی کوردستان وەک یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی ھێزی سەوز گرنیدانە بە ژینگە .
سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە

2025/04/13
تەماشاکردنی فلیمی ئەنفال
ئۆفیسی ھێزی سەوز چالاکیەکی ڕێکخست بۆ گرنگیدان و زیندووکردنەوەی یادی ئەنفال بۆ گەنجانی شاری سلێمانی ک...
سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە